English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



خانه‌قین.. ته‌رمى مامۆستایه‌كى كورد دۆزرایه‌وه‌

2018/04/20 | 00:17

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌رمی مامۆستایه‌كی كوردی دانیشتووی شاری خانه‌قین له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری شاره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.

 

سه‌روه‌ر عه‌لى، چالاكوانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ شارى خانه‌قین، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ (19-4-2018) ته‌رمى هاووڵاتییه‌كى كوردی دانیشتووى شارى خانه‌قین به‌ناوى (سه‌لام حسێن) له‌ ناوچه‌ى مه‌لا عه‌زیز له‌ شارى خانه‌قین دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی له‌ چه‌مێكدا فڕێدرابوو".

 

گوتیشی: "ناوبراو مامۆستا بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ى قامیشه‌ڵان له‌ خانه‌قین".

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ (باسنیوز) چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندی كرد به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خانه‌قین، به‌ڵام به‌هۆى سه‌رقاڵییه‌وه‌ به‌ مه‌راسیمى به‌خاكسپاردنى مامۆستاكه‌ نه‌یتوانى لێدوان بدات.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending