پارێزگاری هه‌ولێر: بڕیاری راگرتنی پرسه بۆ خۆپاراستنه
هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ خۆپارێزی زیاتر، تا 21ی ئادار، به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی پرسه له هه‌ولێر راده‌گیرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه كه هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست، بڕیاری راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ش له مزگه‌وته‌كان، هه‌ر بۆ خۆپاراستنه.
فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی پرسه تا 21ی ئاداره و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات كاته‌كه درێژتر ده‌كرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، كه بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ندێك رێوڕه‌سمی دیكه‌ی ئایینی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌جێهێڵدراوه.