هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری دەدات

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری دەدات
هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری دەدات

2021-09-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان خاوەن ماركێت و دوكان و دەرمانخانەكانی لەبارەی هێڵكاریكردنی شۆستەكان ئاگاداركردەوە. ئەمڕۆ سێشەممە هاتووچۆی گەرمیان، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكە دیاردەیەك بڵاوبۆتەوە كە خاوەن ماركێت و دوكانەكان و دەرمانخانەكان هەڵدەستن بەهێڵكاریكردنی شۆستەكان بۆ مەبەستی ڕاوەستانی ئۆتۆمبیل كە ئەوە نایاسایە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كارە دەبێتە هۆی ڕێگری پیادەڕۆ و ئاستەنگی هاتووچۆ لەئەنجامدا كارەساتی نەخوازراو. ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، لەمە ‌بەدوا لێپچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار ئەنجام دەدەن و ‌لایەنی تری پەیوەندیدار تایبەتمەند دەبێت بە لێپچینەوە لەگەڵ ئەوشوێنانە.

The post هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.