هەواڵی کوردستان ئێستا

جووڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە

جووڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە
جووڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە

2020-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- شارەزایان و بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر بەردەوامیی جووڵەی بازرگانیی ھەرێم و وڵاتانی جیھان دەكەنەوە، هاوكات ھاووڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە جووڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت.

شەماڵ نووری، ئەندامی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ھەرێمی كوردستان كۆمەڵێك دەروازەی سنووریی ھەیە و لە دەروازەكانی باشووری عێراقیشەوە كەلوپەل ھاوردەی ھەرێم دەكرێت، لەبەر ئەوە  ھیچ مەترسییەك لەسەر ھەرێمی كوردستان نییە، ئەگەر بێت و توركیاش دەروازەكانی بە ڕووی ھەرێمی كوردستاندا دابخات".

نووری جەختی كردەوە: "حكوومەتی توركیا خۆی بیر لە گرتنی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ناكاتەوە، چونكە قەبارەی بازرگانیی نێوان ھەرێم دوو ئەوەندەیە لەگەڵ توركیا، كە لەگەڵ ئێران ھەیەتی، لەوانەیە ھەندێ رێكار بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێنە بەر، بەڵام ناگاتە ئاستی ئەوەی گرانی رووبدات".

لای خۆشییەوە ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومركی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەروازە سنوورییەكان وەك ھەنگاوی خۆپارێزی رێك خراونەتەوە و، جووڵەی بازرگانیش لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەردەوامی هەیە".

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی جووڵەی بازرگانییەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە حكوومەتی ھەرێم ھەموو ھەوڵێكی خۆی خستووتە گەڕ، بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی بەردەوام بێت.

 

قائید میرۆ