هەواڵی کوردستان ئێستا

عەلا مەكی: هەموو پێكهاتەكان بەشداری نه‌كەن حكوومەت سەركەوتوو نابێت

عەلا مەكی: هەموو پێكهاتەكان بەشداری نه‌كەن حكوومەت سەركەوتوو نابێت
عەلا مەكی: هەموو پێكهاتەكان بەشداری نه‌كەن حكوومەت سەركەوتوو نابێت

2020-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو محەمەد عەللاوی نەیتوانی متمانە بۆ حكوومەتەكەی بە دەست بێنێت، لەو پۆستە كشایەوە، سەركردەیەكی سوننەكانیش دەڵێ، ئەگەر بمانەو‌ێت حكوومەت سەركەوتوو بێت، دەبێ هەموو پێكهاتەكان بەشداری بكەن.

د. عەلا مەكی، سیاسەتمەدار و سەركردەی سوننەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێویستە حكوومەتی نوێی عێراق حكوومەتێك بێت، جیاواز بێت لە حكوومەتەكانی ڕابردوو و، دوور بێ لە ‌دەستتێوەردانی حیزبی و هەموو پێكهاتەكان لە خۆی بگرێت، هەروەها هیچ پێكهاتەیەك پشتگوێ نەخات و، بڕیار لە بەرژوەندیی گشتی دەربكات بۆ نەهێشتنی گەندەڵیی ئیداری، نەك پشتگوێخستنی پێكهاتەكان".

ئەو سیاسەتمەدارە گوتیشی: "گەر حكوومەتێك دروست بكرێت پێكهاتەكان پشتگوێ بخات، ئەو حكوومەتە سەركەوتوو نابێت، بۆیە ئەگەر بمانەو‌ێت حكوومەت سەركەوتوو بێت، دەبێ هەموو پێكهاتەكان بەشداری بكەن".

 

بڵند ئیبراهیم