هەواڵی کوردستان ئێستا

لەم ھەفتەیەدا ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆک دەکرێتەوە

لەم ھەفتەیەدا ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆک دەکرێتەوە
لەم ھەفتەیەدا ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆک دەکرێتەوە

2020-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دھۆک-KDP.info- بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی شەقامەکانی شاری دھۆک، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنج ئەندەر پاس و ئۆڤەر پاس لەسەنتەری شارەکە دروست دەکات، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دھۆکیش دەڵێ، لەم ھەفتەیە ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆک دەکرێتەوە.

ئەندازیار کانیوار جبرائیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەم ھەفتەیەدا یەکێکی دیکە لە پڕۆژەکانمان، کە پڕۆژەی ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆکە،‌ کارەکانی بەکۆتا دێت و بەرووی ھاتووچۆدا دەکرێتەوە،‌ کە درێژیەکەی ١ کم دەبێت و،لەسەدا ٩٦ى کارەکانی بەکۆتا ھاتووە،‌ تەنیا کاری جوانکاری و رووناکی ماوە".

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دھۆک ده‌ڵێت: "پڕۆژەی ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی بارزان،‌ بە گوژمەی نزیکەی ١٩ ملیار دینار دروست کرا، پێشتریش لە ‌ماوەی چوارمانگدا دوو پڕۆژەمان تەواو کردووە، یەکەمیان پڕۆژەی شەقامێکی کەمەری بوو لە گەڕەکی نزارکێ، بە گوژمەی ٢ ملیار دینار، پڕۆژەی دووەمیش شەقامێکی خزمەتگوزاری بوو لەنزیک شەقامی سەرەکی بارزان، کە ٣ کم و نیو بوو، بە گوژمەی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی".

کانیوار گوتیشی: "لەکۆی ھەر پێنج پڕۆژەکە لەسەدا ٤٨ى کارەکان بەکۆتا ھاتووە،‌ کە کۆی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە ٦٨ ملیار دیناری عێراقییە و، ماوەی تەواوی پڕۆژەکەش ٩٦٠ رۆژە،‌ واتا دوو ساڵ و ھەشت مانگ".

 

نەشوان بەرزنجی