هاوپەیمانی فەتح كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ههیه
SNN ئەمڕۆ چوارشەممە، نەعیم عەبودی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: دوو پرەنسیپ بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو هەن، یەکەمییان ژمارەی کورسییەکان و چۆنییەتی هاوپەیمانێتییەکان، ئەگەر فەتح بتوانێت کورسی زۆر بەدەست بێنێت و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە هەبێت، ئەوا هادی عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کاندید دەکەن. بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، هەزار و 79 بنکەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخانکراون، 110 حزب و 22 هاوپەیمانی رکابەری دەکەن و کۆمسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ 76 باڵیۆزخانە و رێکخراوی بیانی ناردووە بۆ چاودێری هەڵبژاردن، هاوکات 24 ملیۆن و 927 ههزار و 29 کەس مافی دەنگدانییان […]
The post هاوپەیمانی فەتح كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ههیه appeared first on SNN.