چين:پەيوەندييەکانمان لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەپارێزين
SNN چین كە یەكێكە لە پێنج ئەندامە سەرەكییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: “ئامادەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕابەرانی حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستاندا بپارێزێت، وتیشی پێکهاتنی ئەو حکومەتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو وڵاتە”. وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رايگەياند: “ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی ئەفغانستان دەگرين، دوای ئەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکردەوە، داوای حکومەتێکی کراوە و نوێمان لە ئەفغانستان کردووە”. وانگ وێنبین وتیشی “هیوادارین بەرپرسانی نوێی ئەفغانستان گوێ لە سەرجەم هاووڵاتیانی ئەفغانی بە هەموو ڕەگەز و لایەنەکانەوە بگرن تاوەکو ئاواتی خەڵکەکەی خۆی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێننەدی”. ڕۆژی سێشەممە تاڵیبان پۆستە باڵاکانی حکومەتەکەی بە بەرپرسە باڵاکانی پڕکردەوە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی […]
The post چين:پەيوەندييەکانمان لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەپارێزين appeared first on SNN.