ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی” بەغدا بەنزینی تەواو بۆ هەرێم رەوانە ناکات”
SNN کەریم عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی ئێستای بەنزین لە پارێزگای سلێمانی شکستی هێناوە و بارگرانییەکی زۆر لەسەر هاووڵاتیان بەتایبەتی شۆفێری تاکسی و خەتە گشتییە دروستبووە بەهۆی گرانبوونی بەنزینەوە. عەلی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: رۆژانە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەچاوی خۆمان دەبنین و بەغداش پێداویستییەکانی پارێزگاکانی هەرێم بە بەنزین پڕ ناکاتەوە، هەرچەندە ناوەند بڕیاریداوە کە بەنزین بنێرێت بەڵام رێژەکەی هێندە کەمە کە پێداویستی پارێزگاکان پڕناکاتەوە و کەمی لە رێژەکەدا دروستدەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد: هەرێم رۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی، بەڵام بەغدا تەنیا یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەنێرێت لێرەدا جیاوازییە زەقەکە دەبینین، […]
The post ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی” بەغدا بەنزینی تەواو بۆ هەرێم رەوانە ناکات” appeared first on SNN.