هەواڵی کوردستان ئێستا

لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2020-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

حكومەتی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

دەقی روونكردنەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.

بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
2/3/2020