سهرۆكی ئهمریكا ئیسلام بە ئاینی ئاشتی ناودەبات
2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن، لە گوتارێکدا بۆ یادی بیست ساڵەی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 ، ڕایگهیاند ئەو توندڕەوانەی هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەی و نزیکەی سێ هەزار کەسیان کوشت نوێنەرایەتی ئاینی ئیسلام ناکەن.
بایدن گوتیشی دوای یانزەی سێپتەمبەر، "شایەتی بینینی هێزی تاریکی سرووشتی مرۆڤ بووین: ترس و کینە و توندوتیژی بەرامبەر موسڵمانە ئەمریکییەکان کە شوێنکەوتووی ڕاستەقینە و باوەڕداری ئاینێکی ئاشتیخوازان."
ڕۆژی یانزەی سێپتەمبەر بایدن و هاوسەرەکەی ماسکی ڕەشیان پۆشیبوو کاتێک لە نیویۆرک بەشداری ڕێورەسمی یادکردنەوەی هێرشەکانیان کرد لە نزیک ئەو شوێنەی کە پێشتر تاوەرەکانی بازرگانی جیهانی لێبوون. ئەو تاوارانە لە ڕێگەی دوو فڕۆکەوە، کە هەڵگری سەرنشینی مەدەنی بوون، هێرشیانکرایە سەر و رووخێندران.
پێش بایدن، سەرۆکهكانی دیکەی ئەمەریکا بە هەمان شێوە ئیسلامیان بە "ئاینی ئاشتی" وەسفکردووە.