هەواڵی کوردستان ئێستا

دژه‌ تیرۆری هه‌رێم: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

دژه‌ تیرۆری هه‌رێم: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌
دژه‌ تیرۆری هه‌رێم: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کاتژمێر (11:55) خولەکى درەنگانێکى شەوى رابردوو، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە هەولێر بیسترا، دواى دەنگەکان دژە تیرۆرى کوردستان ئاشکرایکرد، لە رێگەى دوو درۆنى بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر.

دژه‌ تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ تویتێكدا له‌ بڵاویكرده‌وه‌، 2 درۆنی بۆمبڕێژكراو به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌.

پێشتریش، ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبو، به‌هۆی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك موشه‌ك كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتنیان بۆ ماوه‌ی دو كاتژمێر راگرتوه‌.

هاوكات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، "هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه‌، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شكۆی هه‌ولێر تاقی بكاته‌وه‌، شكۆی ده‌شكێت، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان، ئه‌و جاره‌ش وه‌ك هه‌میشه‌، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌كانیان مایه‌پوچ بون، هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه‌و ئارامه‌و هه‌ر ئارامیش ده‌بێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەى رابردوودا بەچەند شێوازێکى جیاجیا هەولێر و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتییەکەى کراونەتە ئامانج.