دواين زانياری لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی هەولێر
SNN نزیکەی کاتژمێر 11:45خولەکی شەوی رابردوو، چەند دەنگێکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، دوای ئەوە دەزگای دەژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”. دوای راگەيەندراوەکەی دژەتيرۆريش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بارەی بارودۆخی ناو شارەکە رايگەياند: “شاری هەولێر ئارامە و ئاراميش دەبێت”. پاشان دژە تيرۆری کوردستان لە راگەيەندراوێکی ديکەدا رايگەياند: “لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”. راشيگەياند: “هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”. هاوکات بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێکيدا باسی لەوەکردووە: […]
The post دواين زانياری لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی هەولێر appeared first on SNN.