هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکی ناوەندی عێراق 198 مليۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق 198 مليۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
بانکی ناوەندی عێراق 198 مليۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بانکی ناوەندی عێراق سبەینێ زیاتر لە  198ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕاوە و ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا بەراورد بەدوێنێ تائێستا نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە. بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی بڕی  198ملیۆن و  24ھەزار و  379دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا بخاتەڕوو و بەمەش  254کۆمپانیا سودمەند دەبن، ھاوکات، بۆ ھەر دۆلارێکیش نرخی هەزار و  460دینار جێگیر کراوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی  100دۆلار بە 147ھەزار و  700دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات.

The post بانکی ناوەندی عێراق 198 مليۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە appeared first on SNN.