هەواڵی کوردستان ئێستا

بەڕێوەبەری دەروازەی سەرزێڕێ: ڕاگرتنی ھاتوچۆ بۆ تورکیا کاتییە

بەڕێوەبەری دەروازەی سەرزێڕێ: ڕاگرتنی ھاتوچۆ بۆ تورکیا کاتییە
بەڕێوەبەری دەروازەی سەرزێڕێ: ڕاگرتنی ھاتوچۆ بۆ تورکیا کاتییە

2020-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر -KDP.info- لە دوێنێوە ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا ڕاگیراوە و بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سەرزێڕێش ئاشکرای کرد، بڕیارەکە کاتییە و لە بەرژەندیی ھەردوولایە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

عیرفان سلێمان، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سەرزێڕێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ بڕیار دراوە بۆ ڕاگرتنی ھاتوچۆ لە دەروازەی سەرزێڕێ، بەڵام بڕیارەکە کاتییە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دووبارە ھاتوچۆ لە ڕێگەی سەرزێڕێ بۆ تورکیا دەست پێ دەکاتەوە، ئێمەیش وەک لایەنی ھەرێمی کوردستان بڕیارەکەمان پێ گونجاوە، چونکە لە بەرژەوەندیی ھەردوولایە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

عیرفان سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێستا سەردانی تورکیا ڕاگیراوە، تەنیا ھاووڵاتیانی تورک دەتوانن بگەڕێنەوە، پێش چەند ڕۆژێکیش ئێمە ڕێکاری توندمان گرتبووە بەر بۆ ڕێگری لە کۆرۆنا و ڕێگەمان نەداوە ٣٠٠ کەس لە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕێ بێنە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان بەھۆی مەترسیی کۆرۆناوە."

قائید میرۆ