دهۆك؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە
2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ڕووداوێكی وەرگەڕانەوە هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو، بریندارەكەش بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا . ئازاد تەها ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك بڵاویكردەوە ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئەیلولی 2021 ڕووداوێكی هاتووچۆی لە جۆری وەرگەڕان لە شارەدێی دینارتە لە قەزای ئاكرێ ڕوویدا . ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش برینداربووە و ئۆتۆمبێلەكەش، كە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆكس بووە زیانی بەركەوتووە، بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە .
The post دهۆك؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.