شەمخانی و کازمی لەبارەی بوونی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم گفتوگۆیان کرد
SNN عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەبارەی بوونی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری هەرێمی کوردستان، نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی گەیاندە مستەفا کازمی و وتی “چالاکییەکانیان لەو سنوورەدا جێگەی نیگەرانیمانە”. شەمخانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی: “چالاکییەکانی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێرانی بە ئامانجگرتووە، دەبێت لە هەرێمی کوردستان بکرێنەدەرەوە”. شەمخانی وتوشیەتی: “لە سیاسەتی ئێراندایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی بەهێزبکات لە هەموو ئاستێکدا، ئەوە بە کاری لەپێشینەی ئێران دادەنرێت”. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا شەمخانی هێرشی کردووەتە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و وتوویەتی: “هەژموونی 20 ساڵی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەرئەنجامەکەی تەنیا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری […]
The post شەمخانی و کازمی لەبارەی بوونی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم گفتوگۆیان کرد appeared first on SNN.