مەزڵوم کۆبانی: بارودۆخی ئەفغانستان کاریگەری خراپی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەیە
SNN مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند: “بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ئەفغانستان دروستبووە، داعش لە ئەفغانستان بەهێزتربووە و ئەوەش وایکردووە ئومێد بۆ رێکخراوی داعش و قاعیدە لە سوریا بگەڕێتەوە و جموجوڵ و چالاکییان زیادیکردووە”. مەزڵوم کۆبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی نۆرس پرێس وتی: “بۆمبارانکردنی کابول لەلایەن خوراسان (باڵی داعش لە ئەفغانستان)، وایکرد ئومێد بۆ داعش و قاعیدە بگەڕێتەوە، ئەو رێکخراوانە بەهۆی دەستکەوتەکانی تاڵیبان و کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کاریگەربوون و بەوهۆیەوە جموجوڵەکانی داعش لەم ماوەیەدا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادیکردووە و هەڕەشە لە خەڵکی مەدەنی دەکەن بەوەی کە دەسەڵات دەگرنەوە دەست و ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە”. کۆبانی […]
The post مەزڵوم کۆبانی: بارودۆخی ئەفغانستان کاریگەری خراپی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەیە appeared first on SNN.