هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

2020-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info-  وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی به‌راییی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

عه‌باس ئه‌كره‌م به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی 10ی شوبات له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ فێرخوازانی دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگیرانیان له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، كه‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدار بوون.

له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و ئه‌و دوودڵی و ڕاڕاییه‌ی كه‌ له‌ نێوان فێرخوازاندا په‌یدا بوو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌رێوه‌ چووه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌گوێره‌ی چه‌ندین پێوه‌ری سه‌رده‌میانه ئه‌نجامی كۆتایییەکەی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت."

هێدی كاكه‌یی