پهرلهمانتارێك: ئێران و سعوودیە چهندین جار لە بەغدا بهنهێنی کۆبوونەتەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موختار موسەوی: "شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە".
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موختار موسەوی ئاشكرای كرد، شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە.
موختار موسەوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە شاندی باڵای ئێران و سعوودیە لە میانی ساڵی رابردوودا، چوار جار بەنھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و رایگهیاندووه: "کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیریی عێراق، ساز کراون".
گوتیشی: "عێراق رۆڵی گرنگیی گێڕاوە لە ھێور کردنەوەی رەوشی ناوچەکە، بە تایبەتیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە".
موسەوی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، بە تایبەت لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان.