کۆریای باکوور مووشەکێکی دوورمەودای تاقیكردهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئاژانسی هەواڵیی ناوەندیی کۆریا (KCNA) بڵاوی کردەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە حکوومەتی پیۆنگیانگ بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی دوورمەودای تاقی کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە هەردوو تاقیکردنەوەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراون و مووشەکەکان هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتریان بڕیوە.
راشیگەیاندووە کە کۆریای باکوور، وێڕای کەمی خۆراک و قەیرانی ئابووریی هێشتا بەردەوامە لە بەرەوپێش بردنی لایەنی سەربازیی.
بەشێک لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەش، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە کۆریای باکوور تەنها چەند کاتژمێرێک دوای گرتنه دهستی دەسەڵات له لایهن جۆ بایدنهوه لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەنجامداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە ٢١ی ئاداردا، کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی دیکەی مووشەکیی ئەنجامداوە.