هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ئەفغانستان لە جنێڤ دەستی پێکرد

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ئەفغانستان لە جنێڤ دەستی پێکرد
کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ئەفغانستان لە جنێڤ دەستی پێکرد

2021-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد و داوای پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی بە بڕی ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بۆ ١١ ملیۆن ھاووڵاتیی ئەفغانستانی لە چوار مانگی داھاتووی ئەمساڵدا کرد.  ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە دەستپێکی کۆنفرانسی باڵای نێودەوڵەتیی تایبەت بە پرسی ئەفغانستان کە لە شاری جنێڤ سویسرا بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشكه‌ش کرد.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە ئەفغانستان پێویستی بە ھاوکارییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو وڵاتە لە دوای ئازار و جەنگی چەندین ساڵە، بە مەترسیداترین قۆناغی خۆیدا تێدەپەڕێت.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گوتی: "با بە کراوەیی قسە بکەین، ئەم کۆنفرانسە تەنھا پەیوەندی بەوە نییە کە چی بە گەلی ئەفغانستان دەدەین، بەڵکو ئەمە قەرزەی ئێمەیە بە ئەوان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە گەلی ئەفغانستان لە پێش ھاتنی تاڵیبانیش لە ١٥ی ئابی ئەمساڵ، رووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی لەسەرتاسەری جیھان بوونەتەوە و گوتیشی: "ئەمڕۆ گەلی ئەفغانستان نازانێت ژەمی داھاتووی لە کوێوە بۆ دێت. ھەژاری بە خێرایی پەرەدەستێنێت و بنەمای خزمەتگوزاری گشتیی خەریکە ھەرەس دەھەنێت. سەدان ھەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبھێڵن".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوای پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی بە بڕی ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بۆ ١١ ملیۆن ھاووڵاتیی ئەفغانستانی لە چوار مانگی داھاتووی ئەمساڵدا کرد.