هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمسیۆن مەرجی دەنگدانی بۆ زیندانیان دیاریکردووە

کۆمسیۆن مەرجی دەنگدانی بۆ زیندانیان دیاریکردووە
کۆمسیۆن مەرجی دەنگدانی بۆ زیندانیان دیاریکردووە

2021-09-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “هەر زیندانییەک زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیکرابێت یان سزای زیندانی پێنج ساڵ و زیاتری هەبێت مافی دەنگدانی نییە”. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی خستەڕوو کە حەوت وێستگەی دەنگدان  بۆ زیندانیان دیاریکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد: وێستگەکانی دەنگدان کە تایبەتکراون بە زیندانیان لە چوار بەندینخانە دەکرێنەوە. بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و هەزار و 79 ناوەندی دەنگدانیش لە هەرێم و عێراق دەکرێنەوە. بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 70%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە کارت بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.

The post کۆمسیۆن مەرجی دەنگدانی بۆ زیندانیان دیاریکردووە appeared first on SNN.