قوباد تاڵەبانی پێشوازی كرد لە شاندێكی بەریتانی
SNN قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و جەیمی هامیڵی جێگری و لەبارەی كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان كرد. لە كۆبوونەوەیەكدا ئەمڕۆ (14ی ئابی 2021) لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە ستافی نوێی كۆنسوڵخانەی بەریتانیا، داوای كرد كاربكەن لە پێناو دەستەبەركردنی پشتیوانی بەریتانیا بۆ پرۆسەی چاكسازی و پەرەپێدانی حوكمڕانی لە كوردستان بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكرێت. هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگی هەڵبژاردنی 10ی مانگی داهاتوو، جەختیشیان كردەوە دەبێت بەشێوازێكی تەندروست و پاكوبێگەرد بەڕێوەبچێت. شاندە بەریتانییەكە ئامادەیی وڵاتەكەیان دەربڕی بۆ ڕەوانەكردنی […]
The post قوباد تاڵەبانی پێشوازی كرد لە شاندێكی بەریتانی appeared first on SNN.