قوباد تاڵەبانی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد
SNN سەرلەئێوارەى رۆژى 14ی ئەیلول لە دەڤەری راپەڕین، هاوپەیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی كاندیدەكانی كەرنەڤاڵێكی جەماوەرى رێکخست. لەو کەرنەڤاڵەدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و سڵاوی گەیاندە ئەو جەماوەرەى رانیە و پشدەر و بتوێن و دوکان کەبڕیاریانداوە لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان سەربخەن، هەروەها سڵاوی لەو خەڵکە ناڕازی و توڕەیەش کرد کەلەبەر هەر هۆکارێک بێت هێشتا دوودڵن یان هەر بڕیاریان نەداوە بەشدارى دەنگدان بکەن. قوباد تاڵەبانی وتی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد، بۆیە داواتان لێدەکەم دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن تاکو بەو یەکڕیزییەمان، شەڕی بودجە و مووچە بکەین و خزمەتگوزاری زیاترتان […]
The post قوباد تاڵەبانی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد appeared first on SNN.