هەواڵی کوردستان ئێستا

نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا

نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا
نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا

2021-09-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک لەبەشە خۆراکی مانگانەدا، شەکر کەمدەکرێتەوە و لەجێی دوو ماددەی خۆراکی دیکە دەدرێنە هاووڵاتیان. بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی عێراق، دەڵێت؛ بۆ هەر كەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو پێکهاتە خۆراکییەکانی بەشەخۆراكی مانگانەدا كەم دەکرێتەوە و لەجێگای نیسک و نۆک دابەش دەکرێت. محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: “بڕیاردراوە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە كەمبكەنەوە و چەند ماددەیەكی تر دابەشبكەین، کە نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆكە”. بە وتەی محەمەد حەنون،” پیکهاتە خۆراکییەکانی دیکەی وەک ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.

The post نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.