نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا


نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا

2021/09/15 | 10:08 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)- خەڵک لەبەشە خۆراکی مانگانەدا، شەکر کەمدەکرێتەوە و لەجێی دوو ماددەی خۆراکی دیکە دەدرێنە هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی عێراق، دەڵێت؛ بۆ هەر كەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو پێکهاتە خۆراکییەکانی بەشەخۆراكی مانگانەدا كەم دەکرێتەوە و لەجێگای نیسک و نۆک دابەش دەکرێت.

محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: “بڕیاردراوە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە كەمبكەنەوە و چەند ماددەیەكی تر دابەشبكەین، کە نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆكە”.

بە وتەی محەمەد حەنون،” پیکهاتە خۆراکییەکانی دیکەی وەک ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.

هناك تفاصيل اخرى بخصوص نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا تۆڕی میدیایی خەڵک.



سەرچاوەى هەواڵ - تۆڕی میدیایی خەڵک


Sponsored Links