هەواڵی کوردستان ئێستا

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكرد

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكرد
خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكرد

2021-09-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی زەوییەك دەكەن گە وەك خۆیان دەڵێن موڵكی زانكۆیە و بە نایاسایی دراوە بە كەرتی تایبەت. ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ لەبەردەم زانكۆكە گردبوونەوە و باس لەوە دەكەن، كە لەماوەی ڕابردوودا 82 دۆنم زەوی لە دەرەوەی یاسا دراوە بە كەرتی تایبەت. وەك خۆیان دەڵێن ژمارەیان 455 ی مامۆستای ناسودمەندن و لە وەرگرتنی زەوی بێبەش كراون داوا دەكەن كە ئەو زەوییە بگەڕێندرێتەوە بۆ زانكۆ. باس لە ئەوەش دەكەن كە ئەگەر وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە و خێمە هەڵدەدەن.

The post خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.