ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت
2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-12-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دابه‌شبكرێت و دابه‌شكردنی مووچه‌ش خێرا ده‌كرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان ، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیان دابه‌شده‌كرێت. ئه‌مه‌ش كاتێكدایه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بڕی دیاریكراوی پاره‌ی به‌غدا خراوه‌ته سه‌ر حساب بانكی هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هۆی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی و داخستنی ژمێری ساڵ، دابه‌شكردنی مووچه پێشبكه‌وێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێكی زۆر له‌و وه‌زارتانه‌ی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، مووچه وه‌ربگرن.