هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هۆتێلێکی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

لە هۆتێلێکی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە
لە هۆتێلێکی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

2021-09-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN لە ھۆتێل سۆما لە شاری ھەولێر تەرمێک دۆزرایەوە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێریش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات. بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە. ئاشکراشیکردووە، دەرکەوتووە کەسێک بەناوی ئەحمد ابراھیم محەمەد، تەمەن 52 ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کاری دەکرد و بە تەنھا لە ھۆتێلی ناوبراو دەژیا و گیانی لەدەستدەداوە. پۆلیسی ھەولێر رونیکردووەتەوە، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش […]

The post لە هۆتێلێکی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە appeared first on SNN.