هەواڵی کوردستان ئێستا

یەكەم زانكۆی هەرێم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد

یەكەم زانكۆی هەرێم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد
یەكەم زانكۆی هەرێم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد

2021-09-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دواخستنی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریدا لە سەرەتا هەفتەی داهاتووەوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبكات. سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢١/٩/١٩ یەکەمین رۆژی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە ناو کەمپی زانکۆ بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی دەستپێدەکات. ڕاشیگەیاندووە، “بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیز دەکەین، هیوادارین ساڵی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی قۆناغەکانی ژیانتان بێت”. ئەمڕۆ لە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە پڕۆسەی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەوێتە 17-10-2021 و دوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، بەڵام عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو […]

The post یەكەم زانكۆی هەرێم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.