“دۆخی تەندروستی گیراوانی بادینان خراپ و ناجێگیرە”
SNN تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی CPT، لە ڕاگەیەنداوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای 11 ڕۆژ لە مانگرتن، دۆخی تەندروستیی ئەیاز کەرەم، ڕۆژنامەوانی سزادراوی بادینان تێکچووە، لە زیندانی چاکسازیی گەوران لە ھەولێر خراوەتە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە. لە سەرەتای ئەم مانگەوە چوار زیندانیكراوی بادینان (مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب، کارگەر عەباس، شێروان تەها) مانگرتن تا مردنیان دەستپێکرد، بەدوای ئەوانیشدا نزیكەی 80 زیندانیكراوی دیكە مانگرتنیان ڕاگەیاند، چالاكییەكەش دژی زیندانیكردن و دواخستنی بەردەوامی دادگاییكردنیانە لە دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر. پێشتر ئەیھان سەعید، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، “دوای سزادانی ھەندێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان و دواخستنیی دادگایی بەشێکی زۆریان، لە بەرامبەر ئەو نادادی و ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و […]
The post “دۆخی تەندروستی گیراوانی بادینان خراپ و ناجێگیرە” appeared first on SNN.