هەواڵی کوردستان ئێستا

دواين هەڵاتووی زيندانەکەی ئيسرائيل دەستگيرکرا

دواين هەڵاتووی زيندانەکەی ئيسرائيل دەستگيرکرا
دواين هەڵاتووی زيندانەکەی ئيسرائيل دەستگيرکرا

2021-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: دوای 13 رۆژ گه‌ڕان به‌دوایاندا ئەمڕۆ دواین هه‌ڵاتووی گرتووخانه‌ی جه‌لبوعمان ده‌ستگیركرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماڵێكی نزیك شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه‌. ماڵپه‌ڕی “ئه‌لعه‌ره‌بیه‌” بڵاویكرده‌وه‌: مونازیل نه‌فیعات و ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی، كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دوو كه‌سی دیكه‌ ده‌ستگیركران. رۆژی 6ی ئه‌یلولی 2021 له‌ گرتووخانه‌ی جه‌لبوع شەش زیندانی فه‌له‌ستینی له‌ رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی توێلێك هه‌ڵاتن، چوار رۆژ دوای ئه‌وه‌ یه‌عقوب قادری و مه‌حموود ئه‌لعاریزه له‌ نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركرانه‌وه‌.

The post دواين هەڵاتووی زيندانەکەی ئيسرائيل دەستگيرکرا appeared first on SNN.