کەرتی کارەبای ئەمریکا چەند بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات
SNN ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دو تاینتواج، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووریی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاوکاری و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد. بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی وەزارەتەکە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم پڕۆژە و پلانەکانی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئاماژەی بە بەرزکردنەوە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی تا ساڵی 2023 کرد کە دەتوانرێت بە بۆری بۆ وێستگەی کواشی بگوزرێتەوە و ڕۆڵی لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت. هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، نوێنەری ئەمریکا بەڵێنی دا کە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە تەکنۆلۆژیا و توانای بەرزەوە دێنە هەرێمی […]
The post کەرتی کارەبای ئەمریکا چەند بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات appeared first on SNN.