هەواڵی کوردستان ئێستا

لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت
لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت

2021-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دەگاتە کۆگاکانیان و دەست بە دابەشکردنی دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە وەزارەتی بازرگانی عێراق حەوت یاخود هەشت ماددەی خۆراکی بنێرێت، سەبەتەی خۆراکی لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشدەکرێت. رۆژی 27ی مانگی 7، دوای 15 ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لە ژێرناوی سەبەتەی خۆراک گەیشتە دەست بریکارەکانی خۆراک لە هەرێم، کە پێکدەهات لە فاسۆلیا، برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، له‌تكه‌نۆک، رۆن، شه‌كر و نیسک.

The post لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت appeared first on SNN.