ئاسایشی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە داری بلوارەکانی چەمچەماڵی هەڵکەندبوو
SNN ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە داری بلوارەکانی چەمچەماڵی هەڵکەندووە و ژینگەی تێکداوە. ئاسایشی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو: شارەوانی چەمچەماڵ لەپێناو سەوزکردنی قەزای چەمچەماڵ و ژینگەیەکی تەندروستدا چەند نەمامێکی لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای چەمچەماڵ نزیک بانکی چەمچەماڵ چاند، بەڵام لەلایەن دوو کەسەوە نەمامەکان شەوی (۱٤ لەسەر ۱٥ / ٩ /٢٠٢١) هەڵکەندرا و دزیان. ئاسایش رایگەیاهند: “لەوپێناوەدا هێزەکانمان پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری کەسێکیان بەناوی( أ ، أ ، ر ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد لەگەڵ کەسێکی دیکە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە تاوانەکەیان ئەنجام داوەو بەڵام لەئێستادا هەڵهاتوەو شوێنەکەی نادیارە، پاش هەڵکێشانی نەمامەکان گواستویانەتەوە بۆ باخێک لەنزیک گوندی (گورگەی) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بەسەر […]
The post ئاسایشی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە داری بلوارەکانی چەمچەماڵی هەڵکەندبوو appeared first on SNN.