ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیەندرا
خەڵك ئەمڕۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە رێوڕەسمێكدا راگەیەندرا. مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمەكەدا رایگەیاند، دەبێت داهاتی هەرێمی كوردستان بە یەكسانی دابەش بكرێت بەسەر هەموو هاووڵاتیاندا. راشیگەیاند هەست دەكات لە زاخۆ لەنێو كەسوكاری خۆیدایە و خوێنی شەهیدانی زاخۆ لە هەموو ناوچەكان رژاوە. ئاشكراشیكرد رەزامەندییان لەسەر هەموو پرۆژە داواكراوەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ داوە. داواشی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد بە هەموو شێوەیەك خزمەتی هاووڵاتیانی سنوورەكە بكەن. راشیگەیاند پێویستە هاووڵاتیان بگەڕێنەوە گوند و ناوچەكانی خۆیان. ئەمە چوارەم ئیدارەی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان لە دوای راپەڕین و گەرمیان و سۆران رادەگەیەنرێت، بەمپێیە هەرێمی كوردستان دەبێتە چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ. […]
The post ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیەندرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.