یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لەبارەی راگرتنی نوێژی هەینی بڕیاریدا
هەولێر-KDP.info- مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020 رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆپاراستنی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له یه‌كێتی زانایان به ئاماده‌بوونی كۆی ئه‌ندامانی كۆبووه‌وه و ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
ئه‌ركێكی شه‌رعییه هاووڵاتیانی به وردی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت بن بۆ پاراستنی له په‌تای كۆرۆنا.
به پێی شه‌رع له ئێستادا ناتوانرێت وتاره‌كانی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان رابگیرێت جگه له‌و شوێنانه‌ی ده‌بێته په‌تا (وباء) دوای ئه‌وه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی كاتی نوێژی به كۆمه‌ڵ و وتاری هه‌ینی رابگیرێت.
كۆبوونه‌وه ئایینییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو مه‌ولوود خوێندنه‌وه و مه‌راسیمه‌كانی پرسه راده‌گیرێت.
ئه‌وانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به شه‌هید داده‌نرێن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن یا مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه ده‌توانن تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه به‌شداری وتاری هه‌ینی نه‌كه‌ن.
قوتابخانه ئایینییه‌كان و خوله‌كانی فێربوونی قورئان وه‌ك خوله‌كانی دیكه راده‌گیرێن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدایه به‌تایبه‌ت ئێران، ئه‌ركێكی شه‌رعییه سه‌ردانی لێژنه ته‌ندرووستییه‌كان بكات.
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت، حه‌رامه سه‌ردانی خه‌ڵك و جومعه و جه‌ماعه‌ت بكات و پێویسته سه‌ردانی لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان بكات.
پێویسته وتارخوێنان له‌و ماوه‌یه‌دا ئامۆژگاری تایبه‌ت به گوێره‌ی شه‌رع له وتاره‌كانی هه‌ینی بڵاوبكه‌نه‌وه و خه‌ڵك ئامۆژگاری بكه‌ن.