عادل عەبدولمەهدی ئیدانه‌ی سزادانی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه راگەیاند
2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق ئیدانه‌ی سزادانی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عیراقی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه و رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركردانه رۆڵی سیاسیی خۆیان له دژایه‌تیكردنی داعشدا هه‌بووه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌م، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: ئه‌و سه‌ركرده عیراقییانه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون، رۆڵ و مێژووی سیاسیی خۆیان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا هه‌بووه. راشیگه‌یاندوه كه به ههمانشێوهش ئیدانه‌ی سوكایه‌تیكردن به ئاڵای وڵاتان ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه، وتیشی كه له هه‌ندێك ره‌فتاری خۆپیشانده‌ران نیگه‌رانن به‌تایبه‌ت سوكایه‌تیكردن به ناو و وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی عیراق. سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق جهختیكردوهتهوه كه هه‌موو ئه‌و كارانه زیان به ناوبانگی عیراق و گه‌لی عیراق ده‌گه‌یه‌نن و هانده‌ر ده‌بن بۆ دروستبونی رق و كینه و توندوتیژی و ئاكامه‌كه‌شی مه‌ترسیدار ده‌بێت كه ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت. رۆژی هه‌ینی 6ی كانونی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی عیراقدا سه‌پاند كه سیانیان سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین و به گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تۆماری كردن، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و له‌یس خه‌زعه‌لی برای هه‌ن.