بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر کرد
SNN ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی ئەیلول لە دەباشان، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، لەدیدارێکدا کە ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش كرد کە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر هەبێت لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، داواشیکرد پرۆژەی ھاوبەش […]
The post بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر کرد appeared first on SNN.