هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆن دوو کاندید دوورخرانەوە

بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆن دوو کاندید دوورخرانەوە
بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆن دوو کاندید دوورخرانەوە

2021-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN كۆمسیۆنی سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی ئەیلول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریداوه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د مه‌هدی عامری و سه‌ڵاح موجبه‌ل تاهر سویدی، به‌هۆی ئەوەی پێشێلی بنه‌ماكانی كۆمسیۆنیان كردووه‌. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە ئه‌و دوو كاندیده‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار ناكرێت وهه‌ر ده‌نگێكیان پێبدرێت به‌ پوچه‌ڵ داده‌نرێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دورخستنه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ رۆژی 19ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 له‌دیدارێكیاندا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئاسمانی، هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر دادگا و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان داوه‌ته‌ پاڵی. لە هەمانکاتدا، 15ی ئه‌م مانگه‌ش، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی كاندیدبونی ئه‌شواق فه‌هد عه‌بود غه‌ری و ئه‌و ده‌نگانه‌ی […]

The post بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆن دوو کاندید دوورخرانەوە appeared first on SNN.