دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پهیامێكى پیرۆزبایى ئاراستهى رادیۆى موسڵ كرد
ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (١١)ھەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنیانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رادیۆی موسڵ کرد.
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رادیۆی موسڵ
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی رادیۆی موسڵ
بەبۆنەی (١١)ھەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی موسڵ گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و گوێگرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی ئەو رادیۆیە بەر لە (١١)ساڵ لە شاری موسڵ، بڕیارێکی بوێرانە و ھەنگاوێکی گرنگ و پێویستبوو بۆ خزمەتی گشتی و گەیاندنی دەنگ و خواستی کورد و پێکھاتەکانی دیکەی سنوری ئەو پارێزگایە و، ھەروەھا بە بواری رۆشنبیری و قوڵکردنەوەی کوولتوری پێکەوەژیان.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی خۆمان بۆ رادیۆکەتان دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین ھەروەک چۆن رەوشی دژوار و نالەباری شاری موسڵ نەیتوانی کوسپ و رێگری کار و بەرنامەکانی بێت وەکو ھەمیشەش دەنگی خزمەت و خواستی جەماوەی سەربەرزی گەلەکەمان بێ و سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بێنێ.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ی١٢ی٢٠١٩