رێکخراوەکانی جینۆساید قسەکانی کاکەمین نەجاڕ بە توندی ئیدانە دەکەن
SNN رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی كورد لە راگەیەندراوێکدا قسەکانی کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئیدانەی توند دەکەن کە “وتبووی زۆرێک لەو کەسانەى سەرکردایەتى پڕۆسەکانى ئەنفالیان دەکرد ئێستا لەهەولێرن و پەشیمانن”. دەقی راگەیەندراو: دوێنێ چوارشەممە، 22ی ئەیلول لە سەر زاری ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناوی (كاكەمین نەجار)، بۆ یەكەم جار راشكاوانە ئاشكراكرا كە كوردستان بۆتە مۆڵگای پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق، بەوەی ئێستا ئەو تاوانبارانە لە كوردستان دەژین و داڵدەدراون گوایە پەشیمانن لەوەی بەشداربوونە لە ئەنجامدانی تاوانەكانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەكەمان، لەوانە تاوانەكانی ( ئەنفال و هەڵەبجە)، لە كاتێكدا زۆریان وەك تاوانبار لە دادگاكان ناویان هاتۆتەوە و […]
The post رێکخراوەکانی جینۆساید قسەکانی کاکەمین نەجاڕ بە توندی ئیدانە دەکەن appeared first on SNN.