هەواڵی کوردستان ئێستا

داعش كردەوە تیرۆریستییەكەی كەلاری گرتەئەستۆ

داعش كردەوە تیرۆریستییەكەی كەلاری گرتەئەستۆ
داعش كردەوە تیرۆریستییەكەی كەلاری گرتەئەستۆ

2021-09-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ڕێكخراوی داعش ڕایدەگەیەنێت، كردەوەكەی ڕێگای كەلار – كفری چەكدارانی ئێمە ئەنجامیانداوە. ڕێكخراوی داعش لە ڕاگەیەنراوێكدا بەرپرسیارێتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی گرتە ئەستۆ، كە شەوی 21ی ئەم مانگە كردیانە سەر ژمارەیەك هاووڵاتی لەسەر ڕێگای سەرەكی كەلار – كفری. لەئەنجامی كردەوەكەدا، دوو هاووڵاتی بە ناوەكان جێگر خەلیفە و یوسف ئیحسان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون. ئەمەش لەكاتێكدا بووە چەكدارانی داعش لە ڕێگای دانانی بازگەی وەهمی هاووڵاتیانیان لە سەر ڕێگاكە ڕاگرتووە و داوای ناسنامەیان لێكردبوون.

The post داعش كردەوە تیرۆریستییەكەی كەلاری گرتەئەستۆ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.