هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان دەڵێت لە سەرەتاوە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بایدن بە باشی دەستی پێ نەکرد

ئەردۆغان دەڵێت لە سەرەتاوە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بایدن بە باشی دەستی پێ نەکرد
ئەردۆغان دەڵێت لە سەرەتاوە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بایدن بە باشی دەستی پێ نەکرد

2021-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیپ ئەردۆغان پێنجشەمە گوتی هەست دەکات پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن "بە شێوەیەکی باش دەستی پێنەکرد "لە ئەو کاتەوە دواین سەردانی بۆ کۆشکی سپی کردووە.

ئاژانسی پەیامنێری ئانادۆلوو گوتەی ئەردۆغان دێنێتەوە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک گوتی، "هیوام ئەوەیە نەک پەیوەندی دۆژمنانە، بەڵکوو پەیوەندی دۆستانەم" لە گەڵ ئەمەریکا هەبێت.

ئەو گوتی،"بەلام ئەو جۆرەی مەسەلەکان لە نێوان دوو ئەندامی ناتۆ تێدەپەڕێت ئێستا زۆر جێگای خۆشحالی نیە."

ئەوئاماژەی پێدا کە لە گەڵ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا، جۆرج دەبلیو بوش، براک ئۆباما و دانۆڵد ترامپ بەباشی کاری دەکرد، "بەڵام ناتوانم بڵێم مەسەلەکان لە سەرەتادا لە گەڵ بایدن بە باشی دەستی پێکردووە."

ئەردۆغان گوتی ئەو پێش ئەوەی بایدن ببێتە سەرۆک هەڵوێستی واشنگتنی زۆر پێ باش نەبوو، بە تایبەتی سەبارەت بە لابردنی ئانکارا لە پرۆژەی جێتی شەرکەری ئێف- ٣٥ دوو ساڵ پێش دوای ئەوەی تورکیا پەسندی کرد سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ دروستکراوی رووسیا بە بایی چەندین ملیارد دوڵار بکڕێت.

ئەردۆغان گوتی ئانکارا "لە دەرگاکانی دیکە دەدات" و ئەوەش کە "تورکیا هەر چی بۆ بەرگری کردن پێویستی بێت دەیکڕێت."

سەبارەت بە ئەفغانستان ئەردۆغان جەختی کرد کە "ئەوە ئەمەریکایە کە دەبێت نرخەکەی بدات"ئەگەر شالاوێکی زۆری پەناخوازانی ئەفغان وەک کۆچبەر هەبێت.

ئەردۆغان گوتی: " ئەو پەناخوازانە ئێستا بۆ کوێ دەچن؟ تورکیا وێناچێت کە دەرگاکانی بە ڕووی ئەوان بکاتەوە و وەریانبگرێت."

ئەردۆغان بەردەوام ئاماژەی پێکردووە کە تورکیا هەر پێشتر پێنج ملیۆن کۆچبەر و پەناخوازی لە تورکیا دا هەیە کە دەوری سێ ملیۆن و حەوت سەد هەزار سوریایی و دەوەری ٤٢٠ هەزار پەناخوازی ئەفغانیش دەگرنەوە.