ئیسرائیل: هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین وەڵامی ئەرێنیمان دەبێت
SNN وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پێشوازی لە هەڵوێستی هۆزە عەرەبەکانی عێراق کرد کە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوایانکردبوو عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، وەزیرەکە ئەوەی بە “بۆنەیەکی ئومێدبەخش” ناوبرد. یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: “لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەی حکومەتی ئیسرائیل تا ئێستا، ئامانجمان ئەوەبووە پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی فراوانتر بکەین، ئەو کۆنگرەیەی لە عێراق ئەنجامدرا ئومێدی گەڕاندەوە بۆ جێگەیەک کە پێشتر بیرمان لێنەکردبووەوە”. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوویەتی: “ئیسرائیل و عێراق خاوەنی مێژوویەکی هاوبەشن و کۆمەڵگای جولەکە رەگی لە هەردوو وڵاتەکە داکوتیوە، هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین، لای خۆمانەوە هەموو کارێک دەکەین سەبارەت بەو پرسە”. بەستنی ئەو کۆنگرەیە […]
The post ئیسرائیل: هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین وەڵامی ئەرێنیمان دەبێت appeared first on SNN.