لە ماوەی مانگی ٩ دەوری ٤٠٠ کەس لە یەمەن لە شەڕدا کوژراون
سەدان کەس تەنیا لە ئەم مانگە دا کوژران دوای ئەوەی سەرهەڵداوانی یەمەن کە حکومەتی ئێران پشتیوانیانە هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر مەئرب دەستپێکردۆتەوە، کە ئەوە شوێنێکی بەهێزی حکومەتی یەمەن و دەوڵەمەند بە نەوتە.
سەرچاوەیەکی لەشکری بە ئاژانسی پەیامنێری فەرانسەی گوت، "لە ماوەی لانی کەم ٤٨ کاتژمێراندا، ٤٣ شەرکەری حوسی کە زۆربەیان به هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانان بووە کوژراون،" لە دەمێکدا سەرچاوەیەکی دیکە گوتی لانی کەم حەوت لایەنگری حکومەت لە شەڕەکەدا کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرت لە مانگی ٩ لە مەئرب دەوری ٤٠٠ کەس لە شەڕ و پێکدادانەکان دا کوژروان دوای ئەوەی شەرەکە بۆ ماوەیەکی کورت ڕاگیرابوو.
لە سەرەتادا حوسییەکان هەوڵەکانیان بۆ گرتنەوەی شاری مەئرب لە مانگی ٢ دا چڕترکرد و هیوادار بوون کونتروڵی سەرچاوەکانی نەوتی هەریمەکە بەدەستەوە بگرن و هەڵویستی خۆیان لە وتووێژەکانی ئاشتی دا بەهێزبکەن.