هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هێرشی ئاسمانی یەکشەمە لە باکووری سوریا چەند چەکداری لایەنگری تورکیا کوژران

لە هێرشی ئاسمانی یەکشەمە لە باکووری سوریا چەند چەکداری لایەنگری تورکیا کوژران
لە هێرشی ئاسمانی یەکشەمە لە باکووری سوریا چەند چەکداری لایەنگری تورکیا کوژران

2021-09-26 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی لە باکووری سوریا یەکشەممە بۆ سەر شەرکەرانی ئوپوزسیۆن کە تورکیا پشتیوانیان ڵێدەکات ٢٠ چەکدار کوژران و برینداربوون وەک رێکخراوێکی چاودێری شەر و میدیای لایەنگری حکومەتی سوریا گوتیان.

هێرشەکە شوێنێکی ئوپوزسیۆنی لە نزیک شاری عەفرین کردە ئامانج. ئەم هێرشە لە میانەی چوونەسەری گرژییەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و گرووپەکانی یاخیبوو دا دێت ئەوانەی هێشتاش شوێنی بەهیزیان لە باکووری رۆژئاوای سوریا، بە تایبەتی لە هەریمی ئدلیب دا هەیە.

هێرشی ئاسمانی لە دەمی بەیانی دا لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی رووسیاوە ئەنجام درا وەک چالاکانی ئوپوزسیۆن گوتیان.

ئەو هێرشە ئاسمانییە ناوەندی گوردانی هەمزەی کردە ئامانج واتا تاقمێک کە تورکیا پشتیوانیان لێ دەکات و لە ئاکامدا حەوت شەرکەر کوژران و ١٣چەکداریش بریندار بوون، وەک ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا راپۆرتی کرد.

میدیای لایەنگری حکومەت هەروەها ڕاپۆرتی سەبارەت بە هێرشەکانی ئاسمانی رووسیا لە نزیک عەفرین کرد و دەڵێت ژمارەیەک چەکدار کوژراو و برینداربوونە.