هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی تورکیا کڕینی دووهەم سیستەمی مووشەکی رووسیا لە بەرچاودەگرێت

سەرۆکی تورکیا کڕینی دووهەم سیستەمی مووشەکی رووسیا لە بەرچاودەگرێت
سەرۆکی تورکیا کڕینی دووهەم سیستەمی مووشەکی رووسیا لە بەرچاودەگرێت

2021-09-26 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سەرۆکی تورکیا گوتوویەتی کڕینی دووهەم سیستەمی مووشەکی رووسیا لە بەرچاودەگرێت سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا بە توندی بەرهەڵستی ئەم هەڵوێستەیە.

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیپ ئەردۆغان لە وتووێژێکی لە گەڵ کاناڵی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس لە ئەمەریکا گوتی ناچارە سەبارەت بە سیستەمی بەرگری خۆی بریار بدات.

ئەردۆغان شیکردەوە کە تورکیا ئەو بژارەیەی پێنەدار موشەکی پاتریۆتی دروستکراوی ئەمەریکا بکرێت و ئەمەریکا جێتی ئێف-٣٥ی بۆ نەناردووە سەرەرای ئەوەی پارەی یەک ملیارد و چوارسەد ملیۆن دوڵاری داوە.

تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ لە پرۆگرامی ئێف- ٣٥ لە لایەن ئەمەریکاوە وەلانرا و کاربەدەستانی بەرگری گەمارۆیان خستە سەر تورکیا دوای ئەوەی سیستەمی موشەکی بەرگری ئیس – ٤٠٠ دروستکراوی روسیای کڕی.

پێش رۆیشتنی لە نیویۆرک، ئەردۆغان بە رۆژنامەنووسانی گوت کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سەرۆک جۆو بایدن هەر لە سەرەتاوە بە باشی دەستی پێنەکرد، ئەگەرچی ئەو لە گەڵ رێبەرانی پێشووی ئەمەریکا لە ماوەی ١٩ ساڵ دا پەیوەندییەکی باشی هەبوو.

سەرۆک جۆو بایدن و سەرۆکی تورکیا چاوپێکەوتنی دوو لایەنەیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک نەبوو. لە وەتا سەرۆکایەتی بایدن، هەر دوو لا تەنیا یەک جار لە مانگی ٦ لە کۆبوونەوەی لوتکەیی ناتۆ چاویان پێک کەوت کە تێیدا سەبارەت بە ئەگەری پاراستن و وەکارخستنی فرۆکەخانەی نێونەتەوەیی حامید کارزایی لە کابۆل قسەکرا.

هەروەها ئەردۆغان بە میدیای تورکیا گوت کە ئەگەر پێویست بێت وڵاتەکەی سیستەمەکانی موشەکی بەرگری نوێ دەکڕیت و هەر پێشتر خەریکی ساز کردنی موشەکی نوێی خۆیەتی.