هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەوڵى زیاتر بدەین بۆ پاراستنی ژینگە

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەوڵى زیاتر بدەین بۆ پاراستنی ژینگە
قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەوڵى زیاتر بدەین بۆ پاراستنی ژینگە

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ئەمرۆ دووشەممە 27/9/2021، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران بەشداری کرد لەدیدارى ژینگەیی سلێمانی کە لە زانکۆى سلێمانی سازکرابوو. لەمیانی بەشداریکردنی لەپانێڵێکی ئەو دیدارەدا، قوباد تاڵەبانی پلان و بەرنامەى حکومەتى هەرێمی کوردستانی بۆ گرنگیدان بەژینگە ئاشکراکرد و رایگەیاند: دەبێ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت هەماهەنگی بکەن بۆ داڕشتنی پلانی ژینگەیی. لەبارەى کێشە ژینگەییەکانی ناوچەى تانجەرۆوە لەسلێمانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند: سەرچاوەى کێشەکە ئەوەیە کەهەموو خۆڵ و خاشاک و ئاوەڕۆی شارەکە لەوێ کۆدەبێتەوە کەئەمەش سێ بەرنامە بۆ چارەسەرکردنى هەیە، یەکێکیان بەرنامەى درێژخایەنە کەپێویستمان بەوێستگەى پاڵاوتنی ئاوەڕۆیە، کەهەوڵمانداوە جێبەجێ بکرێت، و پرۆژەیەکى ستراتیژییە بەهاوبەشى کەرتی تایبەت و حکومەت دەبێت، […]

The post قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەوڵى زیاتر بدەین بۆ پاراستنی ژینگە appeared first on SNN.